پارێزگای ههولێر له رێگهی تیمەکانی خزمەتگوزاری ژینگە، ئامادهكاری بۆ ئهگهری بارانبارینی لهناكاو و دروستبوونی لافاو دهكات.
ئهمڕۆ (یهكشهممه 9ـی نیسان/ ئهپرێڵی 2023)، پارێزگای ههولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی لە ناکاوی بارانبارین و دروستبوونی لافاو، تیمەکانی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هەولێر، دەستیانکرد بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی پاککردنەوەی مەنهۆڵ و هەڵدانەوەی سەری چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، لەم شۆێنانەی شاری هەولێر:
30م لای مزگەوتی حاجی عهبدوڵڵا
30م ئەنجوومەنی وەزیران
بازاری شێخەڵڵا
بەردەم قوتابخانەی مەولەوی
جووت سایدی وەزیران
بهختیاری لای مزگەوتی بهختیاری
بەردەم پارکی پێشمەرگە
شقامی 40م بەردەم بانکی جیهان
گەڕەکی سهلاحهددین
گەرەکی کانی یاریگای تۆپی پێ
شۆرش کۆڵانی تەنیشت چێشتخانهی ئاڤانا
گەرەکی کانی نزیک شارەوانی دوو
بازاری بهختیاری بەردەم قوتابخانەی شنەروێ
چوارڕیانی کوێستان نزیک مزگەوتی رۆستەم
شەقامی تیمارت بختیاری
گەڕەکی شۆرش
شەقامی 100م بەردەم سپارتا
گوڵان بەرامبەر قوتابخانەی دەرسیم
شەقامی پیرمام ژێر پردی 150م
فولكهی حهی شورته 40م بە گشتی
سێبەردان پشت هیوا ستی
هەولێری نوێ
گەڕەکی سێتاقان
شەقامی 100م
بەردەم مزگەوتی خەدیجە کوبڕا
گەڕەکی هەڤاڵان
گەڕەکی زیلان ستی
شەقامی 60م
100مەتری
شەقامی مهخموور
گوندی گرد محهممهد
گەرەکی رۆشەنبیری پشت تێرمیناڵ
شەقامی راستی کۆن
گەڕەکی نەورۆز
چواڕیانی ناو بازاڕی نەورۆز
نێرگز نێوان مزگەوتی جودی و بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی هەرێم
شەقامی100م بەردەم بانکی قەڵات
ناو توڕەق شەقامی سەرووی بنکەی تەندروستی تورەق
توڕەق خانووەکانی سەر کەندی توڕەق
سەرکارێز خانوەکانی نزیک کەندی ئاوەڕۆی لای پردەکە
قەتەوی لای مزگەوتی قەتەوی
باغلومنارە خانوەکانی نزیک کەندی ئاوەڕۆ
کۆتایی خانوەکانی ئەسیراوە
کەشناسی ههرێم پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی دووشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک، لە دوای نیوەڕۆ و ئەگەرى بارانبارین زیاددەکات، کە هەندێک ناوچەى دیکەش دەگرێتەوە وەکو ناوچەشاخاوییەکان و سەنتەرى شاری هەولێر.