پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە:-

بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کریستیانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم لە کەشێکی ئارام و شادی و خۆشیدا ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.

لەم بۆنەیەدا، هيوادام كولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و گەلانی جیهان بە گشتی گەشە بکات و ئاشتی و ئارامی سەقامگیر ببێت.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.

مەسرور بارزانی