ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و ئاڵنگارييه‌كانى قۆناغه‌كه و هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى تهبايى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقدا كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى سهختييهكان و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى وڵات به گيانێكى به‌رپرسيارانه‌ى نيشتمانى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تاوتوێكردنى دۆخى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.