گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “بارودۆخی سلێمانی خەریکە دەگاتە خراپترین ئاست کە خەڵکی شار‌و دانیشتوانەکەی باجی هەڵە و کەتنی چەند کەسێکی له یاسالاده‌ر ده‌ده‌ن”.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەو راگەیەندراوەدا نووسیویەتی: “ئەم دۆخەی به‌سه‌ر ئه‌و سنووره و خه‌ڵكه ئازیزه‌كه‌ی هاتووه به‌رهه‌می ئەم تاقمە خۆسه‌پێنه‌یه و بێ ره‌چاوكردنی دۆخی هاووڵاتیان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان له ده‌ستپێكی ئه‌م كابینه‌یەی حكومه‌ته‌وه هه‌وڵی له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی ده‌ده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن كاره نه‌شیاو و نایاساییه‌كانیان درێژه پێبده‌ن به له‌مپه‌ر دروستكردن له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه بێ وچانانەیان، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران چاوپۆشی ناکات و نەیکردووەو مساوەمەی نییە لە بابەتی تیرۆر و تۆقاندن و راونانی بازرگان و وەرگرتنی سەرانە لە خەڵک و بەکارهێنانی دامودەزگاکانی حکومەت بۆ کۆکردنەوەی پارە بە رێگای نەشیاو لەسەر شانی تەندروستی خەڵک و ژیان و گوزەرانیان و لە کۆتایشدا فرۆشتنەوەی ئەم هەڵسوکەوتانەیان بە ناوی کوردایەتی و خەبات لەپێناو کوردستان”.
راشیگەیاندووە: “ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی هەموو هەوڵێکی بەڕێز سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ راگرتنی ئەو دیاردە دزێوانەی کە بە سپۆنسەری حزبی دەسەڵاتداری سلێمانی و خودی قوباد تاڵه‌بانی بەرێوە دەچن کە خۆی فەرمانبەرێکی ناپابەند و بێ دیسپلینی حکومەتە”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ 7/4/2023، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روویدا و بەوهۆیەوە ئاگر لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتەوە. پاش رووداوەکەش ژمارەیەک لە میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند: ” مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە”.
رۆژی 4/4/2023، تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرت و وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: ” بەهۆی زۆربوونی چالاکییەکانی پەکەکە گەشتە ئاسمانییه‌كان بۆ سلێمانی راگیراون”.