مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە خانەوادەی تێکۆشەران مستەفا حوسێن باپیر و شێخەڵڵا ئیبراهیم دەکات

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

به‌ڕێزان خانەوادەی (مستەفا حوسێن باپیر)

بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان، کەسایەتی تێکۆشەر و دیاری دەڤەری ئامێدی و دهۆک، ھەڵگری میدالیای بارزانی، خوالێخۆشبوو (مستەفا حوسێن باپیر) ناسراو بە (مودیر)مان بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده ‌نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەرکەتان و  کەسوکار و دۆست و  هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبووری و دڵنه‌وایی بە ئێوە و ئێمە و هەموولایەک پێببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان

به‌ڕێزان خانەوادەی مامۆستا (شێخەڵڵا ئیبراهیم)

بەخەم و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان، خەباتگێڕ و کەسایەتی تێکۆشەر و دیاری شاری هەولێر و ھەڵگری میدالیای بارزانی، مامۆستا (شێخەڵڵا ئیبراهیم)مان پێگەیشت.

بە خەمناکییەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده ‌تێکۆشەر و کوردپەروەرکەتان و  تەواوی کەسوکار و دۆست و  هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خەمتان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبووری و ئارامی بە خانەوادە بەڕێزەکات و بە ئێمە و بە هەموولایەک پێببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ر ڕه‌حمه‌ت و دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان