سەرۆکی لقی نوسینگە و کۆمپانیا گەشتیارییەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، هۆکارەکەشی ئەوەیە تورکیا رێگە نادات ئەو فڕۆکانەی ئەڵمانیا کە دێن بۆ سلێمانی بە ئاسمانی تورکیادا بفڕن.
ناوبراو ئەوەی خستەڕوو، لە ئەڵمانیاوە دوو هێڵی فڕۆکەوانی هەیە بۆ سلێمانی، یەکیان کۆندۆرە کە لە دۆسڵدۆرفەوە دێت و ئەوە وەستاوە.
سەبارەی بە هێڵی دووەم گوتی: ئەوی دیکەیان هێڵی ئاسمانی عێراقیە کە لە فڕانکفۆرتەوە دێت، ئێستا ئەوەی کۆندۆر وەستاوە پێشبینی دەکەن ئەوی دیکەشیان بوەستێت.

