رۆژنامەی ھەولێر

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خه‌نه‌واده‌ی مه‌لا ته‌یب به‌حركه‌یی ده‌كات

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی:-

بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵڵا دەكات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا تەیب مەلا عەبدوڵڵا بەحركەیی

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی زانا و كەسایەتی ئایینی دیار و خاوەن پێگە و مامۆستای هەڵکەوتوو و كوردپەروەر مامۆستا مەلا(تەیب عەبدوڵڵا بەحركەیی) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای كوردستان، مان بیست.

سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستا و زانایانی ئایینی ئیسلام و هەڤاڵ و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵڵا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا اليه راجعون