کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند:
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە   6– 4 – 2023  
كەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت.
پلەكانی گەرما/ نزم  دەبێتەوە بە  (4-5) پلە  بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ.
خێرای با / لەسەر خۆ دەبێت (5  –  15) كم/ك . 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8– 10) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی  هەینی   7– 4 – 2023  
كەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت . 
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / لەسەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10  –  20) كم/ك لەكاتەكانی شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی خیرایی با هەیە بەتایبەتی لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم بۆ سەروی 30 كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرهەڵات  دەگۆرێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  22 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 20 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 20پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   21 پلەی سیلیزی
سۆران    :  17 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  25 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  6-  04 –  2023