ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 2023.4.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە سەنتەری خانەنشینانی هەولێر، بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی لەگەڵ کرێکار و کاسبکارانی نێو بازاڕی شاری هەولێر کردەوە، کە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە ڕێکخرابوو.