خوێنەرێكی ڕۆژنامەی هەولێر
پارووی “ڕۆژنامەی هەولێر” لە قوڕگی شاسوار و ئێن ئاڕتی گیراوە، ئاخر پێشینیان جوانیان فەرمووە، گای بنە وەکوو کەری دێز وایە، بنەی خۆی ناکا، سەرەی خەڵک دەکا. ئەوەتا كونەدرۆكەی ئێن ئاڕتیی شاسواریش، بنەی کورد ناکەن، سەرەی عەرەب دەکەن.
شاسوار، کە دەبوایە ناوی بنێن شاگەندەڵ، لەسەر خەرمانی گەندەڵی و پشکخۆری لاف و گەزافی دژایەتی گەندەڵی لێ دەدا، پێم سەیرە لاوانی شاری خوێن و شۆڕش و قوربانی و پایتەختی ڕۆشنبیری بۆچی لێی ناپرسن، ئەو سامانە ئەگەر لە سایەی گەندەڵییەوە نەخراوەتە سەر یەک، میراتی کێیە پێی گەیشتووە؟ بە کام هونەر پەیدای کردووە؟
کەسێک دەتوانێ بەرەنگاری گەندەڵی ببێتەوە و بەردی چاکسازی لە سینگی خۆی بدات، کە:
١- هێندەی سەرەدەرزییەک بەلای گەندەڵیدا نەچووبێ.
٢- دەرفەتی گەندەڵیی بۆ هەڵکەوتبێ، خۆی لێ بواردبێ و ئەگەر دیسان هەلی گەندەڵیی بۆ ڕەخسا، هەر خۆی لێ ببوێرێ.
ئەرێ خەڵکینە، کەسێک کە خۆی تا خنخناکە لە زەلکاوی گەندەڵی چەقیوە، دەتوانێ ئیدیعای ئەوە بکا دژی گەندەڵییە؟ دەتوانێ چاکسازی بکا؟
کەمتیارێکی گەڕ، بوختانی بە مانگ دەکرد
گەورەکانی پێیان گوتبوو، ئاخر دەرمانی گەڕی و گولییەکەت ئەوەیە.