لەیادی ٤٣ ساڵەی جینۆسایدکردنی کوردە فەیلیەکان . دکتۆر سالار عوسمان کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار تایبەت بەکوردە فەیلیەکان دەخاتە بەرباس و لێکۆڵینەوە .
بەبۆنەی یادی ٤٣ ساڵەی کارەساتی جینۆسایدو کۆمەڵکوژی دەرھەق بەکوردە فەیلیەکان . دکتۆر سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لەوەفدێکی باڵای سیاسی و ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی کوردە فەیلیەکان کردو لەدیدارەکە بارودۆخی کوردانی فەیلی خرایە بەرباس و قسەکردن . سەبارەت بەڕەوشی فەیلیەکان بەتایبەت لەڕووی کاری میدیایەوە وەفدی میوان کۆمەڵێک داواکاری پێشکەشی بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد .
لەدانیشتنەکەدا دکتۆر سالار عوسمان تەئکیدی لەسەر کاری پێکەوەیی کردەوە لەپێناو خزمەت کردنی زیاتری خەڵکی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی و بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کەئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووی و خەمناکە تایبەت بەشەھیدانی کوردی فەیلی کەلەم یادگارەدا ٤٣ ساڵ بەرلەئێستا کارەساتێکی گەورە دەرحەق بەکوردانی فەیلی ئەنجامدرا و بەداخەوە تاوەکو ئەمڕۆش یادی ئەم کارەساتە وەکو پێویست لەڕووی مێژووی و زانستی و کاری ئەکادیمی و میدیایەوە گرنگی پێویستی پێنەدراوە و لەم ڕۆژەدا سەری ڕێزو نەوازش دادەنوێنین بۆ شەھیدانی کوردی فەیلی و زۆر گرنگیشە کەنەوەی نوێمان ئاگاداری مێژوی ئەم کارەساتە بێت بۆ ئەوەی ھێزو ئیلھام لەمێژوو وەربگرن و ئاشنای خۆڕاگریمان بن و ھێزو تواناش لەبیری شۆڕشگێڕی کوردستان وەربگرن . دوێنێ بەسەرۆکایەتی مستەفا بارزانی و ئەمڕۆش بەڕابەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی. ھەر لەدیدارەکەدا بەڕێز سالار عوسمان جەختی لەوە کردەوە کەئێمە میلەتێکی زیندوو بەھێزین و دەتوانین دواڕۆژو ژیان دروست بکەین .
ئەمەو لەدیدارەکەدا دکتۆر سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی کەئەمڕۆ پێشوازی لەکۆمەڵێک نوخبەو کەسایەتی دیاری سیاسی و ڕۆشنبیری و ئەکادیمی کوردە فەیلیەکان دەکات و ھیواشی خواست کەھەموان بەیەکەوە بتوانین خزمەتی زیاتری کوردستان دۆزە ڕەواکەی بکەین .