وهزیری دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، جێبهجێكردنی ڕێككهوتنی نێوان ههولێر و بهغدا سهقامگیری سیاسی و ئابووری بهدوای خۆیدا دههێنێت.
ئاوات جهناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: ئەو ڕێکكەوتنەی ئەمڕۆ لەنێوان هەرێم و بەغداد واژۆ کرا، سەرچاوەکەی لە پڕۆژەیاسای بودجەوە هاتووە و بناغەی خاڵە سەرەکییەکانی لەنێوان وەفدی هەردوولا جێگیر کرابوون، لەوانە سەرپەرشتی و بەڕێوەبردن و وردبینی لە کەرتی نەوتدا کە ڕێکەوتنی لەسەر کرابوو، ئەوەش یارمەتیدەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەو ڕێکەوتنەی ئەمڕۆ واژۆ کرا.
ڕوونیشی کردەوە كه ڕێکەوتنەکە کاریگەری لە سەر بودجە دەبێت و دەستپێکێکی گرینگە بۆ چارەسەری کێشەکانی تر لەنێوان هەرێم و بەغدا.
وەزیری دارایی هیواشی خواست ڕێکەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت کە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر سەقامگیری دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان