دەقی په‌يامەكەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
به خۆشحاڵييه‌وه پێشوازى له رێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.
ستايشى رۆڵى به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كه به گيانێكى ئه‌رێنى بۆ چاره‌سه‌رى، توانييان بگه‌نه لێكگه‌يشتن و رێككه‌وتن، ده‌ستخۆشييان لێده‌كه‌م.
سوپاس و پێزانين بۆ تيمه‌كانى هه‌ردوولا كه گفتوگۆيه‌كى سه‌ركه‌وتوويان به‌ڕێوه برد و ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى لێكه‌وته‌وه. هيوادارين وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت و ببێته ده‌ستپێكى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ش.
دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه بۆ چاره‌سه‌ر به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و ده‌بێته هۆى سه‌قامگيريى سياسى و ئابووريى وڵات.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆکی هه‌رێمى كوردستان