چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەست و چوارەمین ساڵیادی بە ئاشكرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات

سڵاو و ڕێز…

بەبۆنەی 64ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی(خەبات)ەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم.

ڕۆژنامەی(خەبات) لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بەوپەڕی پیشەییبوون و بە گیانێكی نیشتیمانپەروەرانەوە داكۆكی لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان کردووە و لە پابەندبوونی بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیدا دەنگی بەهێز و ڕەسەنی گەلەكەمان بووە.

لە ساڵیادی بە ئاشکرادەرچوونی ڕۆژنامەکەتاندا دەستخۆشیتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی
4ی نیسانی 2023