سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سبەی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

بڕیارە سبەی ٤ شەممە، بەشی هەڵبژاردنی پارتی و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی لە بارەگای بەشی هەڵبژاردنی پارتی لە هەولێر کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی هەولێر، کۆبوونەوەکە پەیوەست دەبێت بە دوو تەوەری گرنگ کە لە ماوەکانی ڕابردوو مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەو تەوەرانەش؛ هەموار کردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کارا کردنەوەی کۆمیسیۆنە.
ئەم کۆبوونەوەیە درێژەپێدەری دەرئەنجامی کۆبوونەوەی پیشووی نێوان ئەو دوو وەفدەیە لە پارتی و یەکێتی، بەڵام دوا بەدوای دیاری کردنی وادەی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، خواستەکان جیددی تر بوونە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و ڕێگە بە دواخستنی زیاتری پرۆسەکە نادرێت.