دونێ یەکشەممە 2023.4.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى ئاراس حەسۆ میرخان و قائیمقامى قەزایى شەقلاوە و بەڕێوەبەرى گەشتوگوزار، سەردانى چیایى سەفینى کرد، کەوا چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکى نزیکدا لە پێناو پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و چۆنیەتی هەمەچەشنکردنی جۆرەکانی گەشتوگوزار و بەهێزکردنی ژێرخانی گەشتوگوزار و راکێشانی گەشتیارى زیاتر بۆ سنوورى قەزایی شەقڵاوە و سەردانیکردنى گەشتیاران لە رێگای تەلەفریکەوە بۆ سەر چیای سەفین، لە لایەن کۆمپانیاى سیپان پرۆژەى تەلەفریکى چیایى سەفین جێبەجێ بکرێت.
جێگەى باسە، چیای سەفین ناوچەیەکی لەبارە و سەرچاوەیەکى سروشتى جوانى هەیە بۆ ڕاکێشان و زیادکردنى ژمارەى گەشتیاران، پرۆژەى تەلەفریکیش لەم ناوچەیەدا هەنگاوێکی کردەیی گەورەیە بۆ پێشخستن و پەرەپێدان کەرتی گەشتوگوزار لە سنووری پارێزگای هەولێر.