سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی راگرت

تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ئەم مانگە رادەگرێت و بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاند ئەو بڕیارە تاک لایەنەیە و داوای روونکردنەوەمان لە وڵاتی تورکیا کردووە

بەپێی زانیارییەكان تەواوی گەشتەكانی ئەمشەوی نێوان توركیا بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی هەڵوەشاونەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی توركیا بڕیار داوە كە لەمەودوا گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە رابگرێت، لەم ڕووەوە بە فەرمی بەرپرسانی فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاگادار كراونەتەوە.