سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

فراکسیۆنی پارتی: خۆمان زۆر باش بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە کردووە

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە وەکوو فراکسیۆنی پارتی زۆر باش خۆیان ئامادە کردووە بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا چۆن هاتووە کار دەکەن بەو شێوەیە پەسەند بکرێت، چونکە بڕیارە لەم هەفتەیەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بکرێت.

ئیبراهیم قەبۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لە پەرلەمان ڕەوانەی لیژنەی دارایی کراوە بۆ ئەوەی ئامادە بکرێت و ڕۆژی چوار شەممە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت و دواتریش ئاراستەی لیژنەکان دەکرێت بۆ ئەوەی ڕای خۆیانی لەسەر دەربڕن لە هەموو لیژنەکان.”

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی گوتیشی: ”خۆمان زۆر باش بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە کردووە و هەوڵ دەدەین ئەو ڕێککەوتنەی هەرێم و بەغدا لە بودجە جێگیر کراوە بەو شێوەیە خاڵ بە خاڵ وەکوو خۆی پەسەند بکرێت.”

قەبۆ باسی لەوەش کرد: ”هەوڵ دەدەین هەرچی خاڵێکی دیکەی پێویست بێت و لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان بێت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیر و پەسەند بکرێت