ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 3_4_2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگادا پێشوازی له ( سوبهاش سی كه‌ین) كونسولی گشتی وڵاتی هێندستان كرد له هه‌ولێر” كه به‌مه‌به‌ستی خواحافیزی كردن و كۆتایی هاتنی ئه‌ركی وه‌ك كۆنسولی هیندستان له هه‌ولێر سه‌ردانی پارێزگاری كرد.
له میانی دیداره‌كه‌دا ( سوبهاش سی كه‌ین) كونسولی گشتی وڵاتی هێندستان له هه‌ولێر” ستایشی ئه‌و گرنگی پێدان و رۆحی هاریكاریهی پارێزگاری هه‌ولێری كرد” كه به‌رده‌وام پێشكه‌شیان كراوه‌و ئه‌و به ده‌نگه‌وه هاتنه‌وه‌ی پارێزگاری هه‌ولێری به كلیلی سه‌رخستنی كاره‌كانیان گوزارشت كرد.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر” جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خه‌وه له توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل هیندستان ده‌ڕوانی” هاوكات به‌رێز ( سوبهاش سی كه‌ین) كونسولی گشتی وڵاتی هێندستان له هه‌ولێر” له پاڵ ئه‌ركی دبلۆماسی خۆی كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو” رۆڵی ئامانجدارو به‌رچاوی هه‌بوو له بواره‌كانی ئاسانكاری كردن بۆ زه‌ماله‌ی خوێندنی قوتابیانی كورد له‌و ولاته و چاره‌سه‌ری پزیشكی هاوڵاتیانی كورد كه روویان له هیندستان دهكردو رۆڵی له‌و چاڵاكییه كه‌لتووری و هونه‌ریانه‌ی كه به هه‌ماهه‌نگی له هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خرا.
پارێزگاری هه‌ولێر” هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاری نوێ‌دا بۆ به‌رێز( سوبهاش سی كه‌ین) خواست و وه‌ك هاورێیه‌كی نزیك وه‌سفیكرد.