چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو5ی4ی2023 هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌. 
هاوار محه‌مه‌د بەرپرسی بەشی یاسایی لە بەشی هەلبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرچاوەیەکی راگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە5ی4ی2023 لە شاری هەولێر بەشی هەلبژاردنی پارتی و دەخگای هەلبژاردنی یەكێتی كۆدەبنەوە پرسی هەمواركردنەوەی یاسای هەلبژاردن و هەنگاوەكانی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی هەلبژاردن و كورسی كۆتا تەوەری گفتوگۆكان دەبێت.
 ئەوەشی خستەڕوو چاوەڕوان دەكرێت ڕێككەوتنی كۆتاییبكرێت بۆ ئەوەی پەڕلەمانی كوردستان هەنگاوە یاساییەكانی دەست پێبكات بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەلبژاردن.
 لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمانێكی هەرێمی سەرۆكی هەرێمی كوردستان 18ی11ی2023وەك ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی كوردستان دیاریكرد.