ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/4/2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: “نرخی یه‌ك سه‌عات كاره‌بای موه‌لیده له (1 بۆ 31ـی ئاداری 2023) له نێوان حه‌وت هه‌زارو 750 دینار، بۆ هه‌شت هه‌زار و 750 دینار ده‌بێت، هاوکات بەرنامەی موەلیدەکانیش گۆڕانکاریی تێدا کرا.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌پێی كۆنووسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌مانگی شوباتدا له‌نێوان (158) بۆ (180) سه‌عاتدا بووه، نرخی هه‌ر سه‌عاتێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به 49 دینار دیاری كراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی له‌ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئادار له نێوان حه‌وت هه‌زار و (750) دینار بۆ هه‌شت هه‌زار و (750) دینار ده‌بێت، هاوکات نرخی کیلۆوات هاوەری موەلیدەی ستییەکانیش بە(368) دینار بووە.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، به‌هۆی جیاوازی ماوه‌ی كارپێكردنی مۆلیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆلیده له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده و پێدانی كاره‌با تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زن له سه‌عات (01:00)ـی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (05:00) به‌ره‌به‌یان و دواتر له سه‌عات (07:00) بۆ سه‌عات (8:30) به‌یانی مۆلیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كه‌ن، ته‌نیا له رۆژانی هه‌ینی و پشووە فەرمییەکان نه‌بێت، كه له‌سه‌عات (12)ـی پێشنیوه‌ڕۆوه كاره‌با ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ش كردوه‌ته‌وه، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانیی، نابێت كارپێكردنی مۆلیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن مۆلیده‌كه سزا ده‌درێت.