کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ یەك شەممە   2– 04 – 2023  
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی .
پلەكانی گەرما/بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (1-3) پلەی سیلیزی دەبێت .
خێرای با / لەسەر خۆ دەبێت (5  –  15) كم/ك . 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8– 9) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی  دووشەممە   3– 4 – 2023  
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ ناوچەی شاخاوی ئاستی هەوری زیاتر دەبێت . 
پلەكانی گەرما/ بەرزتر دەبێت بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / لەسەر خۆ دەبێت (5  –  10) كم/ك 
ئاراستەی با / باشووری رۆژهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8– 10) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  18 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   16 پلەی سیلیزی
سۆران    :  14  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  23 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  2-  04 –  2023