نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شەعریە، نیشاستە و ئاردی سفر بۆ دابەشکردن لە رەمەزاندا گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان و تەنیا هێلکە ماوە بگات.
بڕیارە بۆ مانگی رەمەزان بۆ هەر خێزانێک تەبەقێک هێلکە، 5 کیلۆ ئاردی سفر، نیو کیلۆ ئاردی نیشاستە و کیلۆیەک شەعریە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.
