مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به بۆنه‌ی جه‌ژنی ئه‌كیتۆ بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانییدا هاتووه” بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی بابلیی ئاشووری ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کلدانی ئاشووری سریانی لە کوردستان و عێراق دەکەم و هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشییەک بێت “.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات” یەکێک لە سيما گەشەکانی هەرێمی کوردستان، بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانە. هیوادارم ئەم هەمەڕەنگی و تەباییەی هەیە، زیاتر گەشە بسەنێت و هەموومان بەیەکەوە، کار بۆ زیاتر پێشخستنی کوردستان بکەین”.
له كۆتاییدا مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: جەژنی ئەکیتۆ پیرۆزبێت و ئومێدەوارم هەموو ساڵێک، بە خۆشی و شادی ئەم جەژنە بکەنەوە.