نێچيرڤان بارزانى جه‌ژنى ئه‌كيتۆ پيرۆز ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی ئه‌كیتۆ له‌ لە خوشک و ‏برایانی کلدانی، ئاشوورى و سریانی لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر كوێى جیهان پیرۆز ده‌كات.

له‌ په‌یامێكیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: سەری ساڵی نويێ بابلیى ئاشووری و جه‌ژنى ئەکیتۆ، به‌ گه‌رمى لە خوشک و ‏برایانی کلدانی، ئاشوورى و سریانی لە هه‌رێمى كوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر كوێى جیهان ‏بن پیرۆز دەكه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتن و جه‌ژن و پشوويه‌كى شاد و ئاراميان بۆ ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: له‌م ياده‌دا داكۆكى له‌ پاراستنى يه‌كسانى و ماف و ئازادييه‌كان و بره‌ودان به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ين، هه‌روه‌ها خوشك و برايانى كريستيان و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ نيشتمانى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: جه‌ژنى ئه‌كيتۆ له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.