دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

ئاسایشی هەولێر روونکردەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییەک دەدات

. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر عقید(سەباح خدر) رایگەیاند : لەو رۆژانە گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بلاو بۆتەوە کە تیایدا چەند کەسێکی گەنج دەردەکەون و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی نێوانیان دەستدرێژی دەکرێتە سەر یەکێکیان بە ناوی ( دانی سویدی ) بە لێدان و پاشان سەری دەتاشن ، ئەم روداوە کۆنە لە بەرواری ١٤-٣-٢٠٢٣ بوە و ئیمە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیمان لە هەمان ڕۆژ لە تۆمەتبار ( کەیفی سابر حمد ) دەستگیر بکەن و ئێستا لامان بەندکراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر. لێرەدا هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کەوا کەس لە یاسا گەورەتر نیە و هەر کەسێک داواکراو بێت لە دادگا و یاخود مافی هاولاتی پێشێل بکات دەستگیر دەکرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.