سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياوه پێگه‌يشت، تێیدا سوپاسگوزارى بۆ پێشوازيى دۆستانه‌ى له كاتى سه‌ردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان نیشانداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەری سەرۆکایەتی هارێمی کوردستان، ئەمڕۆ (سێشەممە 28ـی ئادار / مارسی 2023)، ئانالێنا بێیربۆك وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا نامه‌يه‌كى ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد، تێیدا وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازيى دۆستانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كاتى سه‌ردانيدا بۆ هه‌رێمى كوردستان له رۆژانى 7 تاکو 10ى ئه‌م مانگه‌دا، هەروەها جه‌خت له به‌رده‌واميى پشتيوانيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ به‌رده‌واميى هه‌بوونى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى له هه‌رێمى كوردستان داوه.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى وڵاتەکەی بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕيوه، بۆ ميوانداريكردن و حه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ى له ئه‌نجامى هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش له ساڵى 2014ـه‌وه له هه‌رێمى كوردستان داڵده دراون، به‌تايبه‌تيش ئاواره‌كان له هه‌ردوو پێكهاته‌ى مه‌سيحى و ئێزدى.
له‌مباره‌يه‌وه ئانالینا بێیربۆك پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێد و شوێنى خۆيان دووپاتكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات بۆ گفتوگۆ و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
هه‌روه‌ها ئەوەشی خستووەتەڕوو، كه به‌لاى ئه‌ڵمانياوه گرنگه كارى جددى له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكرێت.