پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پارێزگای هه‌ولێر: زەوى بۆ 17 پڕۆژەى پیشەسازی قورس و مامناوەند له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابینکرا

پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، زەوى بۆ 17 پڕۆژەى پیشەسازی قورس و مامناوەند له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابینکرا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 28ـی ئادار / مارسی 2023)، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد، سه‌باره‌ت بە پەرەپێدانى زیاتری پڕۆژە پیشەسازییەکان و زیادکردنى هەلی کار و رێژەى بەرهەمى خۆماڵى و هاندانى کەرتى تایبەت، به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.

لە کۆبوونەوەکەدا، دواى خستنەڕوو و پێداچوونەوە بە بڕیار و راسپاردەکانى کۆبوونەوەى پێشوو، گفتوگۆ لە بارەی پەرەپێدان و بووژاندنەوەى کەرتى پیشەسازی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کرا.

دواى هەڵسەنگاندنى پڕۆژەکان، کار، بەرهەم و ئامانجی ئەو پڕۆژانەى کە داواى دابینکردنى زەویان کردبوو، زەوی بۆ دروستکرنی 17 پڕۆژەى پیشەسازى قورس و مامناوەند بەڕووبەرى جیاجیا تەرخانکرا.