ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكاتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە كە ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی ئادار، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی بەغدا دەكاتەوە و بەردەوامی بە دانووستاندنەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی دەدەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری روونیشیكردۆتەوە كە شاندەكە پێكهاتووە لە ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری كە سەرۆكایەتیی شاندەكە دەكات و هەریەك لە كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكان بەوەكالەت و د.ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەندامی شاندەكەن.
ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە، ئەم شاندەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە بەغدا گفتوگۆ لەسەر پرسی نەوت دەكەن و درێژە بە دانووستاندنەكان دەدەن بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان، بڕیاریشە چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەسەر ئاستی باڵا ئەنجامبدرێت.