چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئەمڕۆ مووچەی 3 وەزارەت دابەشدەكرێت

رۆژی 7ی3ی2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە رۆژی چوارشەممە 8ی3ی2023،دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران دەكرێت.
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ سێشەممە 28ی3ی2023 مووچەی هەریەك لە وەزارەتەكانی ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ كردن،رۆشنبیری و لاوان، كارەبا، دابەشدەكرێت.
رۆژی 30ی3ی2023 بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران كۆتایی دێت.