ئەمڕۆ یەكشەممە 26/3/2023، بانكی ناوەندیی عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئهنجوومهنی بەڕێوەبەردنی بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری داوە، مۆڵەتی بانکێک و سێ کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردنی دراو بکێشێتەوە، هەروەها چالاکیی ژمارەیەکی دیکەش بەهۆی سەرپێچییەوە ڕابگرێت.
