هیچ وڵاتێک بۆی نییە هەرێمی کوردستان بە کارتۆنی وەسف بکات

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی فۆرن پۆڵەسی لەلایەن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر رایگەیاند، هەرێمی کوردستان دیاری هیچ وڵاتێک نییە و هیچ وڵاتێکیش بۆی نییە بە کارتۆنی وەسفی بکات.