شاندێکی شارى ناشڤیڵ سەردانی هەولێر دەکەن

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئەمه‌ریکا، تاووتوێی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمه‌ریکا و پارێزگاى ھەولێریان كرد.

هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا لە بارەی هاتنی شاندێکی شارى ناشڤیڵ، کە بڕیارە سەردانی هەولێری پایتەخت بکەن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تیشکخرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ناشفیڵ و ئەو پێشکەوتن و پەرەسەندنانەی لە پرسی دروستکردنى دەستە خوشکى لە نێوان هەردوو شاردا هاتۆتە ئاراوە.(هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه‌)