چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

محەممەد حاجی مەحموود: خوێن و فرمێسك قەوارەی هه‌رێمی كوردستانی دروستكردووە

سه‌رۆكی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد پرسی بەكەس نەكردووە كاتێك شۆڕشی كردووە و ئێستا ئەو چەكەی بە دەستمانەوەیە یەكگرتوویی پارتی  و یەكێتییە.

محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، كورد پرسی بەكەس نەكردووە كاتێك شۆڕشی كردووە، پرسی بەكەسیش نەكردووە كە نەوتی فرۆشتووە و بە قسەی كەسیش ناكات و ھەرگیز تەسلیم نابین و خوێن و فرمێسك ئەم قەوارەیەی دروستكردووە و ھەتا دوا دڵۆپ خوێن خۆمان لە پێناویدا بەخت دەكەین”.

محەممەد حاجی مەحمود، گوتیشی “ئێستا ئەو چەكەی بە دەستمانەوەیە یەكگرتوویی پارتی  و یەكێتییە”.

هه‌روه‌ها گوتی: “خوێن و فرمێسك قەوارەی هه‌رێمی كوردستانی دروستكردووە، تا دوا دڵۆپ خوێنی خۆمان لە پێناو كوردستان بەخت دەكەین”.

ده‌شڵێت: “باشترین چه‌ك یەكگرتوویی پارتی  و یەكێتییە”.