عیرفان عه‌بدولعه‌زیز: دواخستنی ھەڵبژاردن لێكەوتەی خراپی دەبێت

 

رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاشكرایده‌كات، دواخستنی ھەڵبژاردن لێكەوتەی خراپی دەبێت و شەرعیەتی ھەرێمی كوردستان دەخاتە مەترسییەوە.

عیرفان عەبدولعەزیز رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دواخستنی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، لێكەوتەی خراپی دەبێت و شەرعیەتی ھەرێمی كوردستان دەخاتە مەترسییەوە.

دووپاتیشی دەكاتەوە، ھەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستوورییە و ھەڵناوەشێتەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ڵبژاردن ساڵێكە دواكه‌وتووه‌، ئەگەر هێشتا دوابكه‌وێت، بێگومان كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت، چونكه‌ هه‌ر له‌ساڵی 1992ـه‌وه‌ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی داوه‌ته‌ قه‌واره‌ی هەرێمی کوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌.

ده‌شڵێت: “هه‌رێم و پارێزگاكان ته‌نیا ئه‌گه‌ر خۆیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌، ئه‌گینا به‌پێی ده‌ستوور هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌”.