سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد.
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئەمڕۆ 26/3/2023، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەموارکراو کە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە فەرمانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد”.
لە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: ” 18/11/2023 وەکو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا”.
لە خاڵی دووەمی فەرمانی سەرۆکی هەرێم ئاماژە بەوەکراوە: “گشت لایەنە سیاسییەکان پابەند دەبن بە ئەنجامدانی کاری پێویست بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی بۆ جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە.
لە خاڵی سێیەمی ئەو فەرمانەدا ئەوەخراوەتەڕوو: “ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت”.