بە ئامادەبوونی دلشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا و ئەنوەر مەسیفی بەرپرسی لقی شەشی ئەوروپا و دکتۆر مستەفا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڤیەنا و دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و بنەماڵە و دۆست و هاوڕێیان و نوێنەری ژمارەیەکی زۆر کۆمەڵە و ناوەندە کوردییەکان و ژمارەیەک هەڵگرانی میدالیای بارزانی و نوێنەری پارتە کوردستانییەکان لەهەر چوار پارچەی کوردستان و ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین و ئەندامان و کادیرانی پارتی بە ڕێورەسمێک خوالێخوشبوو فەوزی ئەسعەد کارگێڕی پێشووی لقی شەش و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر لە گۆرستانی شوینەبێرگ نێژرا.
ناوبراو نزیکەی شەست ساڵ دەبوو لە ئەڵمانیا بەردەوام خزمەتی پارتی و رێبازی بارزانی کردووە کەسێکی نیشتیمان پەروەرو دلسۆز بوو، رۆڵێكی دیاری هەبوو لە ناو رەوەندی کوردی لە دەرەوە .
فەوزی ئەسعەد لە كۆنگرەی سێزدەمی پارتی سەرۆک بارزانی میدالیای بارزانی پێ بهخشرا و كهسێكی نیشتیمان پهروهربوو دڵسۆزی ڕێبازی پارتی و بارزانی بوو.