وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییەوە، كە نۆ سه‌نته‌ری ڕاهێنانی پیشه‌یی بۆ گەنجان و لاوان لەخۆ دەگرێت، هەلی كار بۆ گەنجی زۆر لە هەرێمی كوردستان دەڕەخسێنێت. لە دوو ساڵی ڕابردووش‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت، بۆ هه‌رساڵێك ١٠٠ ملیۆن دیناری بۆ سه‌نته‌ره‌كان ته‌رخان كردووه و كاریش كراوە بۆ ئەوەی لە شارۆچكەی ئاكرێ و شارەدێی شۆڕش، ئەم سەنتەرانە بۆ خزمەتی زیاتری گەنجان بكرێنەوە.
کوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: “دوو لەو سەنتەرانە له شاری هه‌ولێرن و هەر یەك لە سلێمانی، دهۆك، سۆران، زاخۆ، گه‌رمیان و راپه‌ڕین، یەكی سەنتەرێكیان تێدایە؛ ئه‌م سه‌نته‌رانه ساڵانه ڕاهێنان به كۆمه‌ڵێكی زۆر لە گه‌نجان ده‌كه‌ن و لەگەڵ ئەوەشدا لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی بازاڕی تێدایە، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له بازاڕ چ پیشه‌یه‌ك هه‌لی كاری زیاتری لەبەردەمدایە، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاهێنانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیشانه‌ی هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنن یەك بگرێتەوە و ئێمەش بەو پێوەرە خوله‌كانیان بۆ بكه‌ینه‌وه”.
کوێستان محەمەد، گوتیشی: “ئێستا خه‌ریكی دروستكردنی سێ وه‌رشه‌ین بۆ بابه‌تی شۆفاژ، له‌لای ئێمه‌وە به سه‌دان به‌شداربوو هەیە و باڵانسی جێنده‌رییش ڕاگیراوه بۆ فێربوونی ئه‌م پیشانه، و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان ٣٠%ی ئه‌وانه‌ی له سه‌نته‌ره‌كانمان ڕاهێنانیان كردووه، بوونه‌ته خاوه‌ن پیشه‌ی خۆیان”.
برەودانی زیاتر و هەلی كار بۆ گەنجان
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، دەڵێت: “پێشتر حه‌وت سه‌نته‌رمان هه‌بوو، له‌م كابینه‌یەدا لە ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه دوو سه‌نته‌ری ترمان كردووه‌ته‌وه، هەروەها خه‌ریكی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری ڕاهێانی پشه‌یین له شۆڕش، لەگەڵ ئەوەشدا كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ئاكرێ سه‌نته‌رێكی ڕاهێنانی پیشه‌ییمان هه‌بێت”.
کوێستان محەمەد دەشڵێت: “یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا واژۆ كردووە و هه‌روه‌ها دیبەیتێكی فراوانییشمان له‌و بارەیەوە لەناو وه‌زاره‌ت ڕێك خست، بۆ زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چۆن كۆلێژ و به‌شی تایبه‌ت به خوێندنی پیشه‌یی بكاته‌وه، بۆ ئەوەی لەلایەك كارەكانی ئەم بوارە پێش بكەوێت و زانكۆكانیش سوود له سه‌نته‌ره‌كانمان بۆ قوتابیان وەرگرن”.
تازەگەری و پێدانی قەرزی بچووك بە گەنجان
“وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی به‌رنامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌یه بۆ پێدانی قه‌رزی بچووك له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت پلانیان داڕشتووە بۆ ئەوەی قه‌رزی بچووك بۆ گه‌نجان ڕابگەیێنن، ئەمەش هەلێك دەبێت لەبەردەم ئه‌وانه‌ی خوله‌كانی ناو ئەم سەنتەرانەیان ته‌واو كردووه، چونكه فێری پیشه‌یه‌ك بوون و جیاوازن له‌وانه‌ی هیچ پیشه‌یه‌ك نازانن”.
جۆر و كاتی خولەكانی ڕاهێنان
مامۆستا زانا، كە ڕاهێنەرە لە بواری دیزاینی سۆشیاڵ‌میدیا و كۆمپیوتەر، لە بەرێوەبەرایەتیی ڕاهێنانی پیشەییی هەولێر، دەڵێت: “ئامانج لە ڕاهێنانی بەشداربووان بۆ زیاتر فێربوونی ئەو كەسانەیە كە بێكارن یان دەرچووی كۆلێژ و پەیمانگاكانن و كاریان نییە، لەلای ئێمە پیشەییەكی سەردەمییانە فێر دەبن لە بواری دیزاینی سۆشیاڵ‌میدیا، ماركێتینیگ، كە لە ئێستادا دوو بواری زۆر گرنگن لە هەموو جیهان؛ بۆیە بەشداربوو فێری بوارەكە دەبێت و دەتوانێت لە دەرەوە كاری پێ بكات”.
ئەو ڕاهێنەرە دەشڵێت: “خولێك پیش ئێستا، پێنج فێرخوازمان هەبوو، ئێستا نووسینگەیان هەیە و سۆشیاڵ‌میدیا لە بوارى دیزاین بەڕێوە دەبەن”.
سیماڤ ئیبراهیم، وەك فێرخوازێك لەبارەی سوودوەرگرتنی لە خول و ڕاهێنانەكان لە سەنتەرەكەدا، دەڵێت: “من وەكوو كچێك هاتووم بەشدار بم لەم جۆرە خولانە، بۆ ئەوەی زانیاریی زیاتر وەربگرم لە بواری دیزاین و پەیوەندیكردن، چونكە ئەو بوارانە ئێستا بۆ هەموو جیهان زۆر گرنگە، بەپێی ئەو زانیارییانەی وەری دەرگرم لەم خوولە، دەتوانم لە بازاڕدا سوودیان لێ وەربگرم و سیڤیی تایبەتیی خۆم بەهێز بكەم، لەسەر ئەم بابەتە دەمەوێت زۆر فێر ببم، بۆ ئەوەی ئیشی خۆم بە ئاسانی بكەم و زۆر ماندوو نەبم”.
ئەو فێرخوازە دەشڵێت: “وەكو قوتابییەكی دەرچووی كۆلێژ، سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم، كە ئەم پڕۆژەیەی بۆ لاوان دروست كردووە و یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ ئێمە، تاكوو بتوانین كاری تایبەتی بكەین بەو زانیاریانەی لەم خولانەدا دەستمان دەكەوێت”.
ئامانج لەم سەنتەرانە و جۆر و چۆنییەتیی خولەكانیان، به به‌رنامه دامه‌زراون و به پاڵپشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییە؛ ئەم كابینەیە گرنگییه‌كی ته‌واو به ڕاهێنانی گه‌نجان دەدات تا پسپۆڕییەكیان هەبێت و سوودی لێ وەربگرن، چونكه ئەمە یه‌كێكه لە كاره له‌پێشینەكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٥ـی ئاداری ٢٠٢٣