چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

هاتوچۆى گەرمیان  رایگه‌یاند: له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانى لەدەستدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان” ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌25ی3ی2023 بڵاویكرده‌وه‌:  بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەجۆری پێکدادان لە ترافیک لایتی نزیک مزگەوتی بوخاری شارى کەلار،  لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک گیانی لەدەستدا کە لەدایک بوی 1996″.
هاتووچۆى گەرمیان  ڕاشیگه‌یاندووه‌، ڕووداوەکە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پترۆڵ بوە، دواى ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلەکه بەئاراستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆشتوەتە سەر ڕێگای سەرەکی و لەشوێنی ڕووداوەکە نەماوە.
لەئێستاشدا،لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.