وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی شه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
دكتۆر ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سبه‌ی (شەممە 25 ئادار 2023) یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌هۆی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، دەوامی فەرمی یەک کاتژمێر کەم دەبێتەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی، بەیانی رۆژی شەممە 25 ئادار 2023، یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی (نەخۆشخانە، سەنتەر، بنکەکانی تەندروستی، نۆڕینگە میللیەکان، نۆڕینگە راوێژکاریەکان و خزمەتگوزاریەکانی نیمچەتایبەت).
بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی خۆشەویست و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران، رایدەگەیەنین کەوا دەوامی فەرمی یەک کاتژمێر کەم دەبێتەوە بۆ کاتژمێر 1:00 دوای نیوەڕۆ، بۆ ئەو شوێنانەی کەوا ڕۆژانی شەممە دەوام تێدا هەیە وەکو نەخۆشخانە، سەنتەر، بنکەکانی تەندروستی بۆ کاتژمێر 2:00 دوای نیوەڕۆ بۆ دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و هەموو ئەو شوێنانەی کەوا رۆژانی شەممە دەوامیان تێدا نییە وە تەواوکەری دەوامەکانی ئێواران و شەوان بەشێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
بەهیوای مانگی پڕ تاعەت و عیبادەت و ساغی و سەلامەتی هەمووان.
د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
24ی ئاداری 2023