له‌ دژی داگیركردنی زه‌وییه‌كانییان جوتیارانی كورد و توركمان له‌ كه‌ركووك گردبوونه‌وه

له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك  جوتیارانی کورد و تورکمان دژی داگیرکاری زەوەیەکانیان خۆپشاندانیان دەستپێکرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی3ی2023، له‌ گوندی تۆپزاوه‌ له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك دژی داگیركاری زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌وه‌  له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد. 
نزیكه‌ی 150 جووتیاری كورد و توركمان له‌ گوندی ئاماژه‌ پێكراو له‌ باشووری كه‌ركوك زه‌وییه‌كانیان داگیركراوه‌ كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی چوار هه‌زار دۆنم ده‌بێت و به‌ بڕیاری پارێزگاره‌ سه‌پێندراوه‌كه‌ و شاره‌وانی كه‌ركوك ئه‌م زه‌وییانه‌ داگیركراوه‌ و ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن به‌ یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون . 
له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه‌ نزیكه‌ی 200 كه‌س له‌ هاووڵاتییانی كورد و توركمان كه‌ خاوه‌نی ئه‌م زه‌وییانه‌ن به‌شدارن و دژی داگیركاری زه‌وییه‌كانیان و بڕیاری ئیداره‌ی كه‌ركوك وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن هێزی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ش به‌ ڕۆڵی خۆی هه‌ڵسێت نه‌ك بچێته‌ به‌ره‌ی داگیركارییه‌وه‌.