پۆلیسی ههولێر ڕایگهیاند: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر – بنکەی پۆلیسی دارەتوو سێ تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ا. س. ج) تەمەن (25 ساڵ) بە ڕەچەڵەک عەرەب دانیشتووی دارەتووی نوێ و (ع. و. س) تەمەن (27 ساڵ) بە ڕەچەڵەک کوردی دانیشتووی مووسڵ و (ع. س. ع) تەمەن (26 ساڵ) بە ڕەچەڵەک عەرەب دانیشتووی دارەتووی نوێ بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرد.
پۆلیس ئاماژهی بهوهش دا كه تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (30)ی تایبەت بە نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، ڕاگیران.