سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پردێ راگەیاند، نیوەرۆی ئەمڕۆ هێزێکی سوپای عێراق پێنج پێشمەرگەیان لەناو بازاڕی پردێ دەستبەسەرکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای دەستبەسەرکردنیان لەلایەن سوپای عێراقەوە رادەستی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کراون لە پردێ.
ئەو پێشمەرگانە تەنیا جلوبەرگی سەربازیان لەبەربووە و هیچ چەک و کەرەستەیەکی سەربازیان پێنەبووە.
هاوکات پاساوی سوپای عێراق بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو پێشمەرگانە ئەوەیە کە ئەو ئۆتۆمبێلەی پێیان بووە بەناوی خۆیانەوە نەبووە.