سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی تاوانەکەی جندرێس دەکات

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی تاوانکارییەکەی دوێنێ دووشەممەی جندرێسی بەرامبەر بە هاووڵاتییانی کورد کرد و داواشی کرد تاوانکاران بە سزای یاسایی بگەیەنرێن.

دڵشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانكارييه‌ ده‌كات كه‌ ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه‌ 20ـی 03ـی 2023 له‌ شارى جندرێس له‌ کوردستانی سووريا له‌ كاتى داگيرساندنى ئاگرى نه‌ورۆزدا ده‌رهه‌ق به‌ چه‌ند هاووڵاتييه‌كى كورد ئه‌نجام درا و تيايدا چوار كه‌س گيانيان له‌ ده‌ست دا.

ڕاشیگەیاند: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە داوا له‌ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ين تاوانكاران بدۆزنه‌وه‌ به‌ سزاى ياسايى بگه‌يه‌نرێن و ڕێگه‌ له‌ دووباره‌بوونه‌ى تاوانكاريى وا بگيرێت