سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ گه‌لی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ئاراسته‌ی گه‌لی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، پیرۆزبایی له‌ گه‌لی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردییه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: سوودانی هه‌روه‌ها جه‌ژنی نه‌ورۆزی له‌ هه‌موو گه‌لی عێراق و حكوومه‌ت و گه‌لانی وڵاتانی دراوسێش پیرۆز كرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها داوای له‌ خوای گه‌وره‌ كرد بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌ خێر‌ و خۆشی و ئارامی و پێشكه‌وتن بۆ هه‌موولایه‌ك بگه‌ڕێنێته‌وه‌.