نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردان له هه‌موو گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان و عێراق پیرۆز كرد.
جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له په‌یامێكی پیرۆزباییدا ڕایگه‌یاند “گەرمترین پیرۆزبایی خۆم بە بۆنەی نەورۆزەوە ئاراستەی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراقییەکان دەکەم”.
ڕاشیگه‌یاند “ئەم جەژنە نەریتییە کۆنە، کە هاوکاتە لە گەڵ یەکەم رۆژی بەهاردا، مانای تازەبوونەوەی ژیان و لێبووردەیی و هاوپشتی و ئاشتەواییە”.
جینین پلاسخارت هیواشی خواست دەبا نەورۆز ببێتە مایەی هێنانی شادی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان لە عێراق و شوێنەکانی تریش.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كۆتایی په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌یدا به زمانی كوردی نووسیویه‌تی “نه‌ورۆز پیرۆز”.