بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی ههولێر پلانی بۆ رۆژانی نهورۆز و سهری ساڵی كوردی راگهیاند.
له راگهیاندراوهكهی بهرێوهبهرایهتی هاتووچۆی ههولێردا هاتووه: بەمەبەستی ڕێکخستنی هاتووچۆ وکەمکردنەوەی ئەگەری خنکانی ڕێگای سەیرانگاکان ،وەهەروەها کەمکردنەوەی ئەگەری کەوتنەوەی ڕوداوەکانی هاتووچۆ بۆ ڕۆژانی نەورۆز،شێوازی کارکردن بەو شێوەیە دەبێت:
1/سەرجەم ئەو ڕێگایانەی کەبۆسەیرانگاکانی (هەنارە،شێخ توراب،دەربەند،کەسنەزان،بیستانە ،زورگەکانی مەخمور،خەبات) دەچن کراوە دەبن بۆ هاتن وچوون ،وەهیچ ڕێگایەک داناخرێت وەناکرێت بەتەنیا هاتن یان چوون.
2/بەدرێژایی ئەو ڕێگایانەی بۆسەیرانگاکان دەچن ئەفسەروکارمەندانی هاتووچۆ بڵاوەیان پێدەکرێت بۆڕێکخستنی هاتووچۆ وەڕێگاگرتن لەهەر سەرپێچیە کەببێتە هۆی خنکانی ڕێگایەکان.
3/هاتووچۆکردنی هەربارهەلگرێک کەکێشی هەلگرتنی سەروی 8تەن بێت قەدەغە دەکرێت لەکاتژمێر6ی بەیانیەوە، تاکو درەنگانی شەوو ئاسایی بونەوەی ڕێگایەکان.
4/بۆدابینکردنی کەشێکی ئارام لەسەیرانگاکان بەهەمو شێوەیەک هاتووچۆکردنی ماتۆرسکیلی دووتایە بۆسەیرانگاکان قەدەغە دەکرێت ،وەتەنها ڕێگا دەدرێت بەماتۆرسکیلی سێ تایە بۆهاتووچۆکردن.
5/بەمەبەستی ڕێگریکردن لەدیاردەی مەینۆشی ولێخوڕین لەژێر کاریگەری ماددەسەرخۆشکەرەکان لەسەرجەم ڕێگایەکان بەتایبەتی لەکاتی گەڕانەوە لەسەیرانگاکان مەفرەزە بۆ پشکنینی مەینۆشی دادەنرێت، وەهەر شوفێرێک گومانی مەینۆشی لێبکرێت پشکنینی بۆدەکرێت.
6/بۆڕێگریکردن لەتیژڕۆیی کردن وپێشبڕکێ کردن لەهەر شوێنێک ئەگەری تیژڕۆیی لێبکرێت کامیرەی چاودێری تیژڕۆیی دادەنرێت
7/هێڵی گەرمی هاتووچۆ(440) بەدرێژایی کات کراوە دەبێت ولەخزمەتی هاوڵاتیان دەبێت بۆهەرحالەتێکی نەخوازراو.
8/لەڕێگای ڕادیۆی هاتووچۆی هەولێر بەبەردەوام زانیاری لەسەر دۆخی ڕێگایەکان لەگەڵ ڕێنمایی بلاودەکرێتەوە.