ڕێبه‌ر مه‌حموود، پسپۆڕێكی بواری هایدرۆجیۆلۆجی پێی وایه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری باشی كردووه له رووی پۆندسازی بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو.
ڕێبەر مه‌حموود هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: “به خۆشحاڵییه‌وه له كابینه‌ی نۆیه‌مدا ده‌توانم بڵێم كه سێ كاری زۆر باش كراوه بۆ پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له بابه‌تی پاراستنی ئاو له رووی چه‌ندایه‌تییه‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌نگاوی باشی ناوه، بۆ نموونه هانی زۆری هاوبه‌شانی ئاوی داوه بۆ ئەوه‌ی كه پێوه‌ری ئاو ببه‌ستن له پێناو به‌فیڕۆنه‌دانی ئاوی خواردنه‌وه، یه‌كێكی تر له كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م كه سیاسه‌تگوزاری له‌سه‌ر كردووه و به‌رنامه‌ی بۆ داناوه، بریتییه له دروستكردنی چه‌ندین پۆندی ئاو به شێوه‌ی سه‌دسازی كه كاركردن له هه‌ندێكیاندا ته‌واو بووه و له هه‌ندێكیشیان به‌رده‌وامه، ئه‌مەش یارمه‌تیده‌ره بۆ پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان و هه‌روه‌ها پاراوكردنه‌وه‌ی ئاوی ژێرزەویی ناوچه‌كانی نزیك له به‌نداوه‌كه، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و كاره باشانه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێم له كابینه‌ی نۆیه‌م به جیددی كاری له‌سه‌ر كردووه، بابه‌تی دانانی دەرچووانی زانستی ژینگه‌یه بۆ پرۆژه پیشه‌سازی و كشتوكاڵییه‌كان كه سه‌رجه‌میان له لایه‌ن ده‌رچووانی به‌شه‌كانی ژینگه‌وه چاودێری ده‌كرێن بۆ رێگه‌گرتن له پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچەکان بە گشتی و ئاوه‌كانی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی كارگه‌كان به شێوه‌ی زانستی مامەڵە بکەن لەگەڵ پاشماوەی کارگە و پڕۆژەکان و نەبنە هۆی پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو.