ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی ئاداری 2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی کردنەوەی هوتێلی حیات ریجینسی و گوڵان مۆڵ لە شاری هەولێر، بەڕێوەدەچێت.
لە رێوڕەسمی کردنەوەی هۆتێل و مۆڵەکەدا، جگە لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک لە باڵیۆز و کونسوڵ و نێردە و نوێنەر و دیپلوماتی وڵاتانی جیهان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداری رێورەسمەکە دەکەن.