به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و جینۆسایدكراوان و زیندانیانی سیاسی، ئه‌وانه‌ی تا ئێستا سودمه‌ند نه‌بوونه دروست ده‌كرێت و بێ به‌رانبه‌ر پێیان ده‌درێت.
به‌پێی بڕیاری ١٩١ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ٢١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢، به‌پێی شایسته‌بوون و پله‌ی سودمه‌ند بوون و باری دارایی خێزانه‌كان، به‌و په‌ڕی خزمه‌تگوزاری پێویسته‌وه، یه‌كه‌ی نیشته‌جێ (شوقه)، بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و جینۆسایدكراوان و زیاندانیانی سیاسی، ئه‌وانه‌ی تا ئێستا سودمه‌ند نه‌بوونه دروست ده‌كرێت.
عه‌بوڵڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به پێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه، له كابینه‌كانی پێشوو زه‌وی به كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیاندانیانی سیاسی ده‌درا، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌دا دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر، ده‌ركه‌وت ئەو پڕۆسانه‌ی پێشتر، وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، كه زه‌ویه‌كان دره‌نگ به كه‌سوكاری شه‌هید و زیاندانیانی سیاسی ده‌درا و ئه‌وانیش مینحه‌یه‌كی پێویستیان نییه و مینحه‌كه‌یان دیاریكراوه، بۆیه بیر له‌وه كرایه‌وه ده‌رچه‌یه‌كی دی بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاسپێردران بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له‌بری پێدانی زه‌وی.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێیانه له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌ندازه‌یان بۆ داده‌نرێت و دروست ده‌كرێن، عه‌بوڵڵا حاجی مه‌حموود ده‌ڵێ “ئێمه بیست هه‌زار فه‌رمانی وه‌زاریمان هه‌یه بۆ پێدانی زه‌وی به كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌م ژماره‌یه ده‌كرێته‌یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، ئه‌و یه‌كانه‌ش له ته‌واوی كوردستان ده‌بێت، به‌پێی شوێنی نیشته‌جێی سودمه‌ندان.
عه‌بوڵڵا حاجی مه‌حموود ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، بابه‌تی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌م كابینه‌یه‌دا كاری له‌سه‌ر كراوه و كۆنووس ئاماده‌كراوه و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، تا سه‌رۆكی حكوومه‌ت په‌سه‌ندی بكات و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بكرێت و به‌پێی یاسا به‌سه‌ر كه‌سانی شایسته‌دا دابه‌ش بكرێت.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌ڵێت، له پێدانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ، هیچ بارگرانییه‌كی ماددی ناكه‌وێته ئه‌ستۆی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیاندانیانی سیاسی و بێبه‌رانبه‌ر پێیان ده‌درێت، ئێمه ڕێكارێك ده‌گرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پله به‌ندی له ئاستی ئابووری كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی بكه‌ین، تا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان پێ بدرێت، پێشنیاریشمان كردووه سه‌ره‌تا به‌وانه بدرێت كه خاوه‌نی كه‌مترین ده‌رامه‌تن.
سه‌رباری كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی، پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و جیا له ڕۆنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، له ماوه‌ی ڕابردوو و به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری ڕۆنانی ٢٠ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كرێچیان و هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت درا.